لە شەقڵاوە دەستڕێژی گوللە لە خێزانێک دەکرێت و دووانیان بە سەختی بریندار دەبن
- کوردستان
- 31 ئاب
ئاڤا نیوز
لە شەقڵاوە دوو کەس هێرش دەکەنە سەر خێزانێک و بە دەستڕێژی گوللە دایکێک و کورەکەی بە سەختی بریندار دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لە گوندی سپیگرای سەر بە قەزای شەقڵاوە، خێزانێکی سێ کەسی کە پێکهاتبوون لە (باوک، دایک و کوڕێک) بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خۆیان لەکاتی چوون بۆ سەر باخەکەیان، کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللەی دوو کەس و لە ئەنجامدا دایک و کوڕەکە بە سەختی بریندار بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە (دایکی خێزانەکە) بە سەختی بریندار بووە و سێ فیشەکی بەرکەوتووە. یەکێک لە فیشەکەکان بەر دەموچاوی کەوتووە و لە بۆریی هەناسەیدا گیری خواردووە، فیشەکێکی دیکەش هێشتا لە قاچی ڕاستیدا ماوەتەوە. هەرچەندە فیشەکی سێیەم لە دەستی دەرهێنراوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر لەژێر چاودێریی چڕدایە و بێهۆشە.
هاوکات، کوڕەکە کە تەمەنی 28 ساڵە، دوو فیشەکی بەر هەردوو قاچی کەوتووە و دوای نەشتەرگەری فیشەکەکانی بۆ دەرهێنراوە. باوکەکەش لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە و سەلامەتە.
زانیاریی پەیامنێر: باوکەکە قسەی بۆ هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا کردووە و دەڵێت، "تۆمەتباری سەرەکی دەناسینەوە، پیاوێکی تەمەن 60 ساڵانە و ناوی لەلامان ئاشکرایە".
دەشڵیت، ئەم کەسە پێشتریش تەقەی لە موختاری گوند و پۆلیس کردووە و ماوەی چوار ساڵە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
پەیوەست بەم بابەتە: موختاری گوندی سپیگرا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی ئەو پیاوەی کە لە ڕووداوەکە بە سەلامەتی دەرچوو، دووپاتیشی کردەوە، "ئەو تۆمەتبارە پێشتریش تەقەی لێ کردووم و هەڵاتووە" و داوای کرد بە زووترین کات دەستگیر بکرێت و ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی هیران بە ئاڤای ڕاگەیاند: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و دۆسیەکە لە دادگای شەقڵاوەیە. فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری سەرەکی دەرچووە کە پێشتر لەسەر کێشەی زەویوزاری زیادەڕۆ تەقەی لە هێزەکانی پۆلیسیش کردبوو.
ناوبراو ئاشکراشی کرد، ئەو کەسەی دیکە کە هاوکاری تۆمەتبار بووە لە هێرشەکەدا، دەستگیر کراوە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






