
دیمەنی یەکێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەدوای كاتژمێر 12:00ـی شەوەوە، ژمارەیەك كامێرای تۆماركردنی تیژڕۆیی لە ئیدارەی سۆران بەفەرمی دەكەونە كار و هاتووچۆی سۆرانیش شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: پێشتر ئاڤا میدیا هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی سۆرانی ئاگاداركردەوە لەوەی ژمارەیەك كامێرای تیژڕۆیی لە سنووری ئیدارەی سۆران لە ڕۆژی 24ـی ئابەوە بەشێوەی ئەزموونی (تێست) دەكەونە كار و لە ڕۆژی 1ـی ئەیلوولی 2025، بەفەرمی سەرپێچییەكانی تیژڕۆیی تۆمار دەكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاڤا ئاگادارینامەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بڵاودەكاتەوە كە سەعات 12ـی ئەمشەو، كامێراكانی چاودێری تیژڕۆیی بەفەرمی دەكەونە كار، هاوكات شوێنی دانانی كامێراكانیش بڵاودەكاتەوە كە بەمشێوەیە:
- جووتسایدی خەلیفان - سپیلك (كۆتا ئاستی ڕێپێدراوی لێخوڕین: 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا) پۆینت تو پۆینت.
- جووتسایدی خەلیفان - ناوشار (كۆتا ئاستی ڕێپێدراوی لێخوڕین: 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).
- جووتسایدی گشتی سۆران، نەخۆشخانەی ئاشتی (كۆتا ئاستی ڕێپێدراوی لێخوڕین: 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).
- ڕێگەی سۆران - مێرگەسۆر، گوندی ناومێرگان (كۆتا ئاستی ڕێپێدراوی لێخوڕین: 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).
- ڕێگەی ڕێزان- بلێ (كۆتا ئاستی ڕێپێدراوی لێخوڕین: 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).
- ڕێگەی كاولۆكان- جوندیان (كۆتا ئاستی ڕێپێدراوی لێخوڕین: 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).
- ڕێگەی سۆران- گوندی خەلەكان، نزیك پاركی گولان (كۆتا ئاستی ڕێپێدراوی لێخوڕین: 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).
- جووتسایدی زانكۆی سۆران - باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆ (دێلزیان) (كۆتا ئاستی ڕێپێدراوی لێخوڕین: 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).
- ترافیك لایتی سۆران- ڕواندز (حەریق) (كۆتا ئاستی ڕێپێدراوی لێخوڕین: 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).
- گەڕەكی كانی (ئازادی) (كۆتا ئاستی ڕێپێدراوی لێخوڕین: 60 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






