
نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمیسیۆن ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی تاوەكو 22ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بایۆمەترییان كردووە، كارتی دەنگدانیان لە 15ـی ئەیلوول دەگەڕێتەوە كە ژمارەیان 388 هەزار كارتە.
وێنە گەورەكە: بڕیارە لە 11-11-2025 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەپێی داتاكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش؛ لە كۆی سێ ملیۆن و 882 هەزار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان كە مافی دەنگدانیان هەیە، سێ ملیۆن و 96 هەزار كەس بایۆمەترییان كردووە.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمیسیۆن بە ئاڤای ڕاگەیاند، 388 هەزار كارتی دەنگدان تایبەت بەو كەسانەی كە تاوەكو 22ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بایۆمەترییان كردووە، لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول، لە بەغداوە دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و هاووڵاتیان دەتوانن لە بنكە لاوەكییەكانی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، كارتەكانیان وەربگرنەوە.
نەبەرد عومەر ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 96 هەزار كەس بایۆمەترییان كردووە كە 160 هەزاریان، جاری یەكەمە ناویان تۆمار دەكرێت و بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






