
کارکردن لە ڕێگەی ستراتیژیی گۆمەسپان- سماقووڵی
ئاڤا نیوز
ڕێگەی ستراتیژیی گۆمەسپان- سماقووڵی، لە قۆناغی كۆتاییدایە و 90%ـی كارەكانی پرۆژەكە تەواوبووە، بەمزووانە بەڕووی شۆفێران دەكرێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و گەشتیاری، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگەی ستراتیژیی گۆمەسپان - سماقووڵی دا بە گوژمەی 210 ملیار دینار، وەك یەکێک لە پرۆژە گرنگەكانی پارێزگای هەولێر.
ژمارەكان وا دەڵێن: درێژی ڕێگەكە 22 كیلۆمەترە، پانی هەر ئاڕاستەیەكی 10 مەترە، دوو ڕێڕەوی هاتووچۆ لەخۆدەگرێت، 6 ژێرپرد و 3 بەرزەپرد لەخۆدەگرێت، 70 ئاوبەری سندووقی هەیە، تەواوی ڕێگەكە بە سێ چین قیرتاوكراوە و نزیكەی 300 هەزار تۆن قیری تێدا بەكارهێنراوە، 600 ئامێری جۆراوجۆر و 2000 كرێكار و كارمەندی خۆماڵی تێیدا بەشدارن، دیواری پاڵپشت و پەرژین و تەواوی هێماكانی هاتووچۆ بە ستاندەرە نێودەوڵەتییەكان دانراون، ئەمەش بۆ دڵنیابوونە لە بەردەوامی و خۆڕاگریی ڕێگاکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا 90%ـی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە و بەم زووانە ڕێگاکە بەڕووی شۆفێران دەکرێتەوە، کە سوودێکی زۆری دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتیی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاستەنگەكانی بەردەم شۆفێران لە ڕێگاكەدا.
بابەتە ستراتیژییەكە: سەرجەمی پرۆژەكە بە دەستی كاری خۆماڵی لەڕێگەی 2000 كرێكار و كارمەند جێبەجێ كراوە، هاوكات بۆ یەكەمجار ماددەی پۆلیمەر لە چینی سێیەمی قیرتاوكردنەكە بەكارهێنراوە كە وا دەكات تەمەنی شەقامەكە درێژتر بێت.
بۆچی گرنگە: یەکێکی تر لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕێگایە ئەوەیە، کە بە دەوری بەنداوی گۆمەسپان دەسوڕێتەوە و لە ئاییندەدا دەبێتە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی هەرێمی كوردستان، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






