ئاڤا نیوز
بەهۆی پارچە زەوییەکەوە کێشە دەکەوێتە نێوان دوو هاووڵاتی کە هەردووکیان خۆیان بە خاوەنی زەوییەکە دەزانن. یەکێکیان هەڕەشەی "خوێنڕشتن" دەکات ئەگەر هەر کەسێک هەوڵی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکە بدات.
چیرۆکی سەرەکی: پارچە زەوییەکی 608 مەتریی سەر بە شارەوانی لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر کە ماوەی چەند ساڵێکە لەلایەن هاووڵاتییەکەوە کراوەتە باخچەیەکی خزمەتگوزاری، لەناکاو فرۆشراوە بە وەبەرهێنەرێک و ئەمەش گرژیی توند لەنێوان هاووڵاتییەکە و خاوەنە نوێیەکەیدا دروست کردووە.
کێشەکە چۆن سەریهەڵدا؟
کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ پارچە زەوییەکی گشتیی بەرامبەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی بیلال. بە وتەی خۆی، لە ساڵی 2017ـەوە بە ڕەزامەندیی شارەوانی، زەوییەکەی کردووەتە باخچە و زیاتر لە 40 هەزار دۆلاری تێدا خەرج کردووە تا بیکاتە شوێنێکی حەوانەوە بۆ خۆی و دانیشتووانی گەڕەک، بەڵام پازدە ڕۆژ لەمەوبەر، کەسێک پەیدا دەبێت و ئاگاداری دەکاتەوە کە زەوییەکەی لە شارەوانی کڕیوە، تاپۆی کردووە و پاشان بە بڕی 254 هەزار (بیست و پێنج دەفتەر و چل وەرەقە) فرۆشتوویەتییەوە بە کەسێکی تر کە نیازی هەیە بیکاتە پڕۆژەی نیشتەجێبوون.
زانیاریی پەیامنێر: بیلال بۆ هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا نیوز قسەی کرد و ڕایگەیاند: "زۆر سەرمان سوڕما، ئەمە زەوی شارەوانییە، چۆن ئەم هەموو خاوەنەی بۆ پەیدا بووە". دەڵێت، خاوەن نوسینگەیەکی خانووبەرە هاتووە و هەمان زەوی بە بڕی 255 هەزار دۆلاری پێ فرۆشتووە.
بیلال هۆشداری بەو کەسانە دەدات کە هەوڵی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکە دەدەن و دەڵێت، "شارەوانیم ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر هەر کەسێک بێتە ئێرە و بیەوێت ئەو زەوییە بکات بە خانوو، قبوڵی ناکەم و خوێنی لێ دەڕژێت."
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بۆ ئاڤای پشتڕاستکردەوە کە پڕۆسەکە یاساییە و وتی: ئەو زەوییە وەک موڵکی شارەوانی و بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان مامەڵەی لەگەڵ کراوە، بە شێوەیەکی یاسایی کراوەتە شوێنی نیشتەجێبوون و ئەو کەسەش کە بووەتە خاوەنی، لەبەرامبەردا پارەی داوەتە حکومەت و زەوییەکەی تاپۆ کردووە.
بەپێی لێدوانەکەی سەرۆکی شارەوانی، خاوەنی نوێی زەوییەکە لە ڕووی یاساییەوە مافی خۆیەتی پڕۆژەی لەسەر جێبەجێ بکات، بەڵام هەڕەشەکانی بیلال مەترسیی ئەوەی دروست کردووە کە کێشەکە بەرەو ئاقارێکی توندوتیژ بڕوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بازاڕی غەززە دوای گەڕانەوەی فەڵەستینییەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: پلان بۆ پێکهێنانی هێزێکی نێودەوڵەتی لە غەززە هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کار بۆ گەڕاندنەوەی کەرکووک و شنگال دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنێکی کورد لە بەدلیس ساڵانە چوار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە ئەرزەڕۆم هەر 45 ڕۆژ جارێک 75 تۆن قارچک بەرهەم دەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: پلان بۆ پێکهێنانی هێزێکی نێودەوڵەتی لە غەززە هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کار بۆ گەڕاندنەوەی کەرکووک و شنگال دەکەین
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت