
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
دوای پێنج مانگ لە وەستانی کۆبوونەوەکانی بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی ئەیلوولی 2025، کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستپێبکاتەوە، ئاڤا زانیویەتی؛ هەریەک لە فراکسیۆنی پارتی و بەرەی تورکمانی و بەشێکی پێکهاتەی عەرەب، بەردەوامن لە بایکۆتکردن و بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکە لە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، ئەوەش دوای ئەوەی دوو ئەندامی عەرەب بڕیاری شکاندنی بایکۆتیان دا و ئێستا نیسابی یاسایی ئەنجوومەن تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەریەک لە فراکسیۆنی پارتی و بەرەی تورکمانی و بەشێکی پێکهاتەی عەرەب، بەردەوامن لە بایکۆتکردن و بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی ئەجێندای کۆبوونەوەکە، یەکلاکردنەوەی بەشێک لە پۆستە ئیدارییەکانی پارێزگای کەرکووک تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن، بەڵام پرسی وەرگرتنەوەی پارێزگار لە کورد بەهیچ جۆرێک ناخرێتە نێو تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وێنەیەک لە ئەجێندای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەتایبەت دەست ئاڤا میدیا کەوتووە و بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە؛ بابەتەکانی زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی گشتی، ڕێکخستنەوەی لیژنەکانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگا، تاوتوێکردنی سەرچاوەکانی داهاتی پارێزگای کەرکووک، میوانداریکردنی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی، دیاریکردنی نەخشەڕێگەی سیاسەتی گشتیی ئەنجوومەن، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
باکگراوند: ڕۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگان بەڕێوەچوو. لەم هەڵبژاردنەدا 16 کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، 7 کورسی بەر پێکهاتەی کورد کەوت ( 5 کورسیی یەکێتی و 2 کورسیی پارتی) ، بەرەی تورکمان 2 کورسی و پێکهاتەی عەرەب بە سەرجەم لایەنەکانەوە 6 کورسی. کورسییەکەی پێکهاتەی مەسیحی بەر بزووتنەوەی بابیلیۆنی ڕەیان کلدانی کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






