
دەستگیردنی ژمارەیەک گەنجی سەر بە هێزی دووپشکی لاهووری شێخ جەنگی، میدیای یەکێتی ڕووماڵی ئەم دیمەنەی کردووە - ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
لە سلێمانی هەڵمەتی دەستگیرکردنی لایەنگرانی لاهوور شێخ جەنگی لەلایەن هێزەکانی یەکێتییەوە بەردەوامە. تۆڕی هاوپەیمانی 19 لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئاسایشی سلێمانی لەسەر ئەم بابەتە ڕوونکردنەوەمان پێنادات".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 31-8-2025، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە سلێمانی، هەڵمەتی دەستگیرکردنی خەڵکیان لە چین و توێژە جیاوازەکان دەستپێکرد، هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو خەڵکەش تاوەکو ئێستا نازانرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: تۆڕی هاوپەیمانی 19 ڕایگەیاند، "ناوی نۆ کەسمان بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق "یونامی" ناردووە، تا سۆراغی دەستگیرکراوەکان بکەن"
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، زانیاری لەبارەی کەیسی دەستگیرکراوانی شەوی یەکشەممە و کەیسی دەستگیرکراوانی شەڕەکەی گردی سەرچنار لە سلێمانی نادرێت، هەروەها ئاسایشی سلێمانی لەسەر ئەم هەڵمەتە ڕوونکردنەوەمان پێنادات.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەرەی گەل ماوەی 10 ڕۆژە هێزەکانی یەکێتی لە دەستگیرکردنی لایەنگرانی بەرەی گەل بەردەوامن.
ئەمەش بزانە: تۆڕێ 19 کە چەند ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ دایانمەزراندووە، بەڵام سەنتەری میترۆ سەرپەرەشتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






