وەزارەتی خوێندنی باڵا پلاتفۆڕمە خزمەتگوزارییەکانی لە ماڵپەڕی وەزارەت دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 2 ئەیلوول

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکومەتى هەرێمى کوردستان
ئاڤا نیوز
لەمەودوا فێرخوازان دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستییان بە سەرجەم پلاتفۆڕمە خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی وەزارەتەکەیان بگات و مامەڵەکانیان بەشێوەی ئۆنلاین جێبەجێ بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکومەتى هەرێمى کوردستان، سەرجەم پلاتفۆرمەکانى پەیوەست بە مامۆستایان و قوتابییان و هاونیشتمانیان دەخاتە سەر ماڵپەڕى فەرمى وەزارەتەکەی.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەمەبەستی کارئاسانی بۆ مامۆستا و قوتابییان، مامەڵە تایبەتەکانی وەزارەتەکەمان خستووەتە سەر ماڵپەڕی وەزارەت، کە دەتوانرێت بەشێوەی ئۆنلاین سوودیان لێوەربگیرێت.
زانیاریی زیاتر: پلاتفۆڕمە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتەکە لە چەند بەشێکی جیاواز پێكهاتوون؛-
- ئەرشیف
- زانکۆلاین
- یەکسانکردنی بڕوانامەکان
- ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکان
- پلاتفۆرمی گواستنەوە و دابەزینی قوتابییان
- فۆرمی سکۆلەرشیپ
- پرۆژەی ئەپڕایس
- سەنتەری زمان
ئەمەش بزانە: لێرەوە دەتوانیت سوودمەندبیت لە خزمەتگوزارییەکانی خوێندنی باڵا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






