
پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک
ئاڤا نیوز
قۆناغی یەکەمی تۆمارکردنی لە پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک تەواوبووە، ئێستا پرۆسەکە وەستاوە و ئەو خێزانانەی ماون ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن تاوەکو قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، ئەوکاتیش دەبێت پارە بدەن.
وێنە گەورەکە: ڕێژەی 86٪ـی هاووڵاتییان پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوە، ئەوانەی کە ماون و پڕیاننەکردووەتەوە، لە قۆناغی داهاتوو دەبێت لەبەرامبەر پارە پڕیبکەنەوە، بۆ هەر خێزانێک 11 هەزار دینارە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "لە چەند ڕۆژی داهاتوو قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، پڕکردنەوەی فۆرم دەبێتە پارە و بۆ مامەڵەی هاوسەرگیری، زیادکردنی منداڵ، گواستنەوە و پرۆسەکانی دیکە بڕێک پارە وەک ڕسومات وەردەگیرێت، پارەکەش بۆ بەغدا دەنێرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی دووەم، تۆمارکردنی خێزان، هاوسەرگیری، زیادکردنی منداڵ و هەڵگرتنی قەدەغە دەکرێنەوە، ڕسوماتی هەر یەکێک لەم بەشانە جیاوازە و بەشێکی دیاریکراوە.
زیادکردنی خێزان: 11 هەزار دینار
زیادکردنی منداڵ: 11 هەزار دینار
زیادکردنی هاوسەر: سێ بۆ پێنج هەزار دینار
گواستنەوە لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە: سێ بۆ حەوت هەزار دینار.
ئەمەش بزانە: بەشێکی دیکە لە ڕسوماتەکان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەیە (کەسێک کە لەدەرەوەی وڵات بێت، ئەندامی خێزانەکە بێت و تۆمارنەکرابێت، ئێستا کارتی نیشتمانی هەبێت و تۆماربکرێت 11 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دەسپاکی: 8 بەرپرس لە ئاشکراکردنی سامانەکانیاندا سەرپێچییان کردووە






