
ئاڵای ئیمارات و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە دوبەی کۆنفرانسێکی تایبەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و 21 کۆمپانیای ئەو وڵاتە تێیدا بەشدار دەبن.
وینە گەورەکە: تا دێت وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەچێت و کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و وڵاتانی ناوچەکەش ڕووی تێدەکەن، لەم چوارچێوەیەشدا لە هەفتەی داهاتوو (10ـی ئەیلوول)، کۆنفرانسێکی تایبەت لەسەر وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی-ئیمارات بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی دراوی نێودەوڵەتیی بەڕێوە دەچیت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای وت: زیاتر لە 21 کۆمپانیای ئیماراتی لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و وزەی نوێبووەوە و چەند سێکتەرێکی دیکە بەشداریی دەکەن، سیمیناری تایبەت بە وەبەرهێنان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.
زانیاریی زیاتر: چالاکییەکە لە چوارچێوەی ئەم گرێبەستەیە لە نێوان دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان و ڕێکخراوی دراوی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆ کرا.
بۆچی گرنگە: کۆنفرانسەکە بۆ ئاشناکردنی وەبەرهێنەر و وەبەرهێنانی ئیماراتە بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، هەروەها کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیا ڕێک دەخرێت.
ئەمەش بزانە: هەرێمی کوردستان دەیەوێت وەبەرهێنەرانی ئیمارات ئاشنای ژینگەی وەبەرهێنان و دەرفەتەکانی بکات لە کوردستان، تاوەکو پڕۆژەکانیان بێننە ناوچەکە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دەسپاکی: 8 بەرپرس لە ئاشکراکردنی سامانەکانیاندا سەرپێچییان کردووە






