
لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی مەرج و تێبینییەکانی پارتی و درێژکردنەوەی وادەی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێران کۆدەبنەوە. ئاڤا نیوز زانیویەتی کۆمیسیۆن بەنیازە بۆ سێیەمجار وادەی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێران درێژ بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەمممە دوایین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی بەربژێرانی هاوپەیمانی، حیزب و بەربژێرە سەربەخۆکان، تاوەکو ئێستاش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی دیکە ناوی بەربژێرانیان پێشکەش نەکردووە.
زانیاریی تایبەت: بڕیاره ئەمڕۆ شاندێكى باڵاى نهتهوهیهكگرتووهكان لە عێراق (یونامی) لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و بەتایبەت داواکارییەکانی پارتی جارێکی دیکە لهگهڵ ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی عێراق كۆببێتهوه.
ئاڤا نیوز زانیویەتی یەکێک لە داواکارییەکانی یونامی درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی ناوی بەربژێرەکانە. ئێستا دوو بۆچوون لەنێو کۆمیسیۆن هەیە، بۆچوونی یەکەم لەگەڵ ئەوەن وادەکە تاوەکو پێنجشەممە و بۆچوونی دووەمیش دەڵێن بۆ ماوەی 10 ڕۆژی دیکە درێژ بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شاندەکەی یونامی دوای ڕەزامەندی کۆمیسیۆن سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، کۆمیسیۆن زۆربەی کێشەی پەنجەمۆری دەنگدەرانی چارەسەر کردووە، بەجۆرێک ئەگەر دەنگدەرێک لە 10 پەنجەی تەنها دوو پەنجەی لە ئامێری پەنجەمۆر بخوێنێتەوە، ئەوا دەتوانێت دەنگ بدات.
بۆچی گرنگە: پارتی بەهۆی ئەوەی مەرج و تێبینی لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن هەیە، چەندجارێک ڕایگەیاندووە هەڵبژاردن بەم شێوازە ناکرێت، زۆربەی لایەنەکانیش پێیانوایە بەبێ پارتی پرۆسەکە شکست دەهێنێت.
باکگراوند: دوێنێ شەممە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، سەرۆک بارزانی دوایین پەیامی لەبارەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند و جەختی کردەوە: بە دەستوەردانی نایاسایی و ئەجێندای دەرەکی و بێ بەشداریکردنی پێكهاتەكان ناكرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 16 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا هۆشداری دەدات: بارانبارینی ئەمشەو هەورەتریشقەی لەگەڵدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئی پسوولە چییە؟ گرنگی چییە بۆ هاووڵاتییان و چ ئاسانکارییەکیان بۆ دەکات؟
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و حکومەتی سووریا بڕگەیەکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامیەتی سلێمانی هۆکاری داخستنی کولێرە بە قیمەی میری سۆران ئاشکرا دەکات





