
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ سەبارەت بە دەستپێکردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان و بە ئامادەبوونی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی، لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ ئەنجام دا.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێ کردنی هەنگاوە کۆتاییەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بووە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی لە نێوان حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکاندا کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت دوو داواکاری سەرەکییان خستووەتە ڕوو و وەک مەرج بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن دیارییان کردوون:
-گەرەنتی دارایی: داوای گەرەنتییەکی نووسراویان کردووە بۆ دابینکردنی بڕی 16 دۆلار بۆ دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت.
-دانەوەی قەرز: داوای گەڕاندنەوەی قەرزی ڕابردووی کۆمپانیاکانیان کردووە، کە نزیکەی یەک ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ. ئەگەر هەردوولا لەم کۆبوونەوەیەدا بگەنە ڕێککەوتن، ئەوا بەشێکی زۆری کۆسپەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت و مانگەکانی داهاتوو نامێنێت.
پێشتر، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی بەغدا لە کاتی ناردنی مووچەی مانگی شەشدا بە ڕوونی ئاماژەیان بەوەدابوو، کە ئەگەر نەوت هەناردە نەکرێتەوە و لەسەر داهاتی ناوخۆ ڕێککەوتن نەکرێت، ئەوا چیتر ئامادە نین مووچە وەک مانگەکانی پێنج و شەش بنێرن.
لەلایەکی دیکە: پرسی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی ناوخۆ بە پرۆسەیەکی درێژخایەن دادەنرێت و هەردوولا دەیانەوێت بە یەکجاری ئەم پرسە یەکلایی بکەنەوە. لە حاڵەتی نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی، پرسەکە بۆ دادگای فیدراڵی یان ئەنجومەنی شوورا دەسپێردرێت بۆ یەکلایی کردنەوەی بە بڕیاری دادگا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






