حەماس داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات دەستوەردانی خێرا بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 ئەیلوول
ژمارەیەک هاووڵاتی غەززە بەهۆی شەڕەوە شارەکەیان چۆڵ دەکەن
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس ڕایدەگەیێنێت، سوپای ئیسرائیل بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە لە وێرانکردنی گەڕەکەکانی شاری غەززە، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات دەستوەردانی خێرا بکات.
وێنە گەورەکە: ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە غەززە بەردەوامن، ئاو، کارەبا، خزمەتگوزاریی سەرەتایی، هاوکاری خەڵک و پێداویستییە هەنوکەییەکان نین و بەردەوام بۆردوومان و کوشتن و بڕین هەیە، هاووڵاتیانیش لە دۆخێکی زۆر خراپ و ناخۆشدا دەژین و برسیەتی و نەهاماتی باڵی بەسەردا کێشاون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی، حەماس لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی بنیامین نەتانیاهۆ "شەڕێکی کراوە" دژی هاووڵاتیانی بێتاوان، بە تایبەت لە شاری غەززە، بەڕێوە دەبات. ئەمەش لە چوارچێوەی "پلانی قڕکردن و ئاوارەکردنی زۆرەملێی تاوانکارانە" دێت کە هەوڵ دەدات لەژێر گوشاری کۆمەڵکوژی و وێرانکاریدا جێبەجێی بکات.
لەهەمان کاتدا: حەماس داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد دەستوەردانی خێرا بکات بۆ وەستاندنی ئەم قڕکردنە دڕندانەیە و لێپرسینەوە لە بەرپرسان. هەروەها سەرکۆنەی ئیدارەی ئەمریکای کرد و بە "هاوبەشێکی ڕاستەقینە" لەم تاوانەدا دای نا، چونکە ڕێگرە لە بەجێگەیاندنی ئەرکی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی ئاسایش و دادپەروەری.
لە کۆتاییدا، حەماس داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئازادیخوازانی جیهان کرد بە شێوەیەکی کارا بجوڵێن و فشارەکان بەردەوام بن بۆ وەستاندنی تاوانی قڕکردن کە ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات و ڕووبەڕووی پڕۆژەکانی ببنەوە کە هەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی تەواوی ناوچەکە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






