
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت، "کورد برای ئێمەیە، گرنگ نییە لە کوێدا دەژین، کەس ناتوانێت لە یەکتر جیامان بکاتەوە، وەک چۆن گۆشت لە ئێسک جیا ناکرێتەوە."
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەر کەسێک هەوڵی تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بدات، دەبێت خۆی بۆ باجەکەشی ئامادە بکات. سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ کورد، ئەردۆغان گوتی، "کورد برای ئێمەیە، گرنگ نییە لە کوێدا دەژین، کەس ناتوانێت لە یەکتر جیامان بکاتەوە، وەک چۆن گۆشت لە ئێسک جیا ناکرێتەوە".
لەلایەکی دیکە: سەرۆككۆماری توركیا ڕاشیگەیاند، ئێمە خاوەنی مۆڕاڵین و کەس ناتوانێت بۆسە بۆ تێکدانی ئەم برایەتییەمان دابنێتەوە، هەربۆیە ئەگەر بە وردی و عەقڵییەتێكی ژیرانە مامەڵە بکەین، هەموو کێشەیەک چارەسەر دەبێت، بەڵام بەبێ بوونی ئیرادەیەکی باش، تەنانەت سادەترین کێشەش دەگاتە بنبەست.
ئاماژەی بە ئەوەش دا کە کۆمیسیۆنی پشتیوانیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی کە لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنراوە، بە بەرفراوانیەوە بەردەوامە لە کارەکانی، گوتیشی: بڕوام وایە، دواجار کێشەیەکی 40 ساڵە لە تورکیا کۆتایی پێ دێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی تورکیا، ئەردۆغان گوتی: باشتر وایە گوێ بە دەنگۆکان نەدرێت، بەڵکو سەرنج بخرێتە سەر ئەو لێدوانە جددیانەی دەوڵەت دەیدات، ئێمە بە ڕوونی هەم نەخشە ڕێگاکەمان و هەم ئامانجمان دیاری کردووە.
لەبارەی دۆخی سووریاش گوتی، نائارامییەکانی سووریا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تورکیاش دەبێت، بۆیە چاو لە ئاستی ئەو کەسانە داناخەین کە هەوڵی ئاژاوە و پشێوی نانەوە لە سووریا دەدەن، چونکە دەمانەوێت سووریا، بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، یەکگرتوو بێت و بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا






