ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکانی هەولێر و بەغدا و جێبەجێکردنی سیستمی نوێی مۆڵەتی شوفێری دەخرێتە ڕوو.
وێنە گەورەکە: لەم هەفتەیە جارێکی دیکە شاندەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆدەبنەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتن و چارەسەری کێشەکان، سەبارەت بە ناردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی بۆ بەغدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆدەبێتەوە و لە بڕگەی یەکەم ڕێڕەوی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان شاندی دانوستانكار و لیژنە هاوبەشەكانی هەردوولا دەربارەی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان و دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو.
زانیاریی زیاتر: لە بڕگەی دووەم پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە پێداویستییەكانی جێبەجێكردنی سیستەمی نوێی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






