سەرۆک بارزانی بەبۆنەی مەولوود: نزا دەکەم ببێتە کۆتاییهاتنی شەڕ و ئازاری میللەتان
- هەواڵ
- 3 ئەیلوول

سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی هیوا دەخوازێت، جەژنی مەولوود ببێتە هۆی كۆتاییهاتنی شەڕ و مەینەتی و ئازاری میللەتان.
چیرۆكی سەرەكی: سبەی پێنجشەممە ڕێككەوتی 4ـی ئەیلوولی 2025، هاوكاتە لەگەڵ 12ـی ڕەبیعی یەكەمی ساڵی (1447)ـی كۆچی، ساڵیادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەدە (دروودی خوای لەسەربێت).
پەیامی فەرمی: سەرۆك بارزانی بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولوود) پەیامێكی بڵاوكردەوە و، پیرۆزبایی ئەو یادە مەزنە لە سەرجەم موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكات.
سەرۆكی بارزانی دەڵێت، "لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگای میهرەبانی و بەرەکەتی خۆی بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی كۆتایهاتنی شەڕ و مەینەتی و ئازاری میللەتان و ئاشتی و دادپەروەری و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا بكێشێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






