ئاڤا نیوز
لە هەفتەی داهاتوو 25 کۆچبەری کورد کە بە هەوڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئازاد کراون، دەگەڕینرێنەوە نێو کەسوکاریان.
وێنە گەورەکە: لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگەی نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو دەبنەوە و ئەشکەنجە دەدرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی کوردستان ڕایگەیاند: بە هاوکارى و هەماهەنگى نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، توانرا سۆراخى 25 گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیا بکرێت و ئازاد بکرێن. دواى ئازادبوونیان گەنجەکان لەڕێگەى ڤیدیۆ کۆڵ گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد، سوپاسی بەرپرسی فەرمانگە و حکومەتی هەرێمیان کرد کە توانیان دەربازیان بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-09-03، لەسەر ڕاسپاردە و پشتگیرى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، رێکارەکانى گەڕانەوەى ئەو گەنجانە بۆ هەرێمى کوردستان تەواوکران، پاسپۆرت و تیکتى گەڕانەوەیان بۆ دابین کرا. بڕیارە لە چوارشەممەی داهاتوو بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: لە مانگى ڕابردوو ئاڤا میدیا زانیاریی تەواوی لەبارەی شەش گەنجی کوردی دایە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، دواتر بە هەماهەنگی نێوان فەرمانگەکە و باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا، ئەو شەش گەنجە ئازاد کران و گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: لە مانگی حەوتی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار ئاڤا میدیا ناو و شوێنی مانەوەی 24 گەنجی دەستگیرکراوی کورد لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ئاشکرا کرد، باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق لە تەواوی وردەکارییەکان ئاگادارکرانەوە و گەنجەکان گەڕێنرانەوە بۆ کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین





