
دیمەنێک لە کەمپی هۆل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای هەوڵێكی شكستخواردووی هەڵاتنی نزیكەی 60 ژن و منداڵ لەنێو كەمپی هۆل، شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی، بە دوو فرۆكەی جەنگی گەیشتنە كەمپەكە و لەگەڵ بەرپرسانی كەمپەكە كۆبوونەوە.
چیرۆكی سەرەكی: شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی بە دوو فرۆكەی جەنگی گەیشتنە كەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەكە و لەگەڵ بەرپرسانی كەمپەكە كۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە مرۆیی و ئەمنییەكانی نێو كەمپەكە تاوتوێ كران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كەمپی هۆل كە دەیان هەزار كەس لە خانەوادەی ئەندامانی داعش لەخۆدەگرێت، بەردەوام وەك زۆنی مەترسیی ئەمنی سەیر دەكرێت، سەردانی شاندە سەربازییەكەی ئەمریكا لەكاتێكدایە چاودێریی نێودەوڵەتی بۆ دۆخی كەمپەكە و نیشتەجێبووانی نێوی، زیاتربووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ دوێنێ بڵاویكردەوە، هێزی ئاسایشی ناوخۆی كەمپی هۆل، هەوڵێكی هەڵاتنیان لە كەمپەكە پووچەڵ كردەوە، كاتێك نزیكەی 60 كەس كە سەرجەمیان ژن و منداڵ بوون و لە زۆنی ژنە كۆچبەرەكانی كەمپەكە بوون، بە هاوكاری شانە نووستووەكانی داعش، ویستوویانە لە كەمپەكە بە دوو ئۆتۆمبێل هەڵبێن.
زانیاریی زیاتر: شانە نووستووەكانی داعش بەردەوام كار بۆ پارەداركردنی ژنانی نێو كەمپەكە دەكەن بە مەبەستی دەرهێنانیان لەنێو كەمپەكە و هاوكاریكردنیان بۆ هەڵاتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی مانگێکدا 23 بەنزینخانە لە هەولێر سزا دراون