
ئەو ئۆتۆمبێلەی بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا
ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 9:40 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 9/4/2025، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر – دهۆک، لە بەرزەپردی گوندی بەردەسۆری سەر بە ناحیەی ڕوڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە کەسێك و ڕاگرێکی بەرزە پردەکە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە سێ کەس گیانیان لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
لێدوانی فەرمی: موقەدم سەعید عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناحیەی ڕوڤیا بە ئاڤای گوت، ئەو ئۆتۆمبێلەی دووچاری ڕووداو بووەتەوە لە سایدی هەولێر بەرەو دهۆکەوە هاتووە، سێ کەسی تێدا بووە، پیاوێک و ژنەکەی و منداڵەکەیان، ئەو ئۆتۆمبێلە خۆی بە کەسێکدا کێشاوە کە پێشمەرگە بووە و خەڵکی گوندی بەردەسۆر بووە، دواتر ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە ڕاگرێکی بەرزەپردی گوندەکە داکێشاوە.
زانیاریی زیاتر: لەو ڕووداوە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە ئەوانیش پێشمەرگەکە و شۆفێری ئۆتۆمبێل و خێزانەکەی بوون، منداڵەکەش بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






