وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
- کولتوور
- 4 ئەیلوول

نەیمار دا سێلڤا
ئاڤا نیوز
بازرگانێکی گەنجی خەڵکی ویلایەتی ڕیۆ گراندێ دوو سول لە بەڕازیل کە ناسنامەی خۆی ئاشکرا نەکردووە، لەڕێگەی وەسیەتێکەوە سەروەتە زەبەلاحەکەی بۆ ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیل، نەیمار دا سێلڤا جێهێشت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی میدیا بەڕازیلییەکان بازرگانێکی تەمەن 31 ساڵی بەرازیلی وەسیەتی کردووە هەموو سەروەت و سامانەکەی کە بە بڕی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی مەزەندە دەکرێت، بدرێتە نەیمار دا سلاڤا، یاریزانی بەرازیلی و یانەی سانتۆس.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بازرگانەکە لە 12-7-2023، وەسیەتەکەی لە نووسینگەیەکی دادنووسی لە بەرازیل تۆمار کردوە، بەڵام تائێستا نەیمار هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.
لێدوانی فەرمی: بازرگانەکە کە ناو و ناسنامەی خۆی ئاشکرا نەکردووە، گوتویەتی، "من نەیمارم خۆشدەوێت و چیرۆکی ژیانی ئەو لەگەڵ باوکی، چیرۆکی باوکی خۆمی بیرهێنامەوە کە لە ژیاندا نەماوە".
ئەمەش بزانە: نەیمار دا سێلڤا، یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یاریزانی پێشووی یانەکانی بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان و ئێستای سانتۆسی وڵاتەکەی لە ساڵی 1992 لە شاری ساو پاوڵو لە بەرازیل لەدایکبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە



