وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 ئەیلوول

لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینەوە نییە و هۆکارەکەی هونەرییە، کە بەهۆی پرۆسەی ناردنی پارە لەنێوان بانکەکان و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە دروست بووە.
وێنە گەورەکە: خانەنشینان لە عێراق سەرەتای هەموو مانگێک مووچە وەردەگرن، بەڵام ئەم مانگە چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە، بۆیەش دەنگۆی نەبوونی پارەی نەختینە (سیولە) بڵاوکرایەوە، کە زۆرجار بۆ دواکەوتنی مووچە و پارەی پڕۆژەکان وەک هۆکارێک باسی لێوە دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مووچە بە تەواوی گەرەنتی کراوە و لەبودجەدا چەسپێنراوە، بۆیە دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینەوە نییە، بەڵکو هۆکارەکەی هونەرییە و پەیوەستە بە پرۆسەی ناردنی پارە لەنێوان بانکەکان و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە، بەوهۆیەش ڕاگەیاندنی وادەی دابەشکردنی مووچە دواخراوە.
زانیاریی زیاتر: شەو و ڕۆژ و بە بەردەوامی کار بۆ چارەسەری کێشەکە دەکەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، لە ڕێگەی باشترکردنی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کار دەکەن تا ئەو کێشەیە دووبارە نەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





