گوۆ جیاکوون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین
ئاڤا نیوز
دوای پەیامەکەی دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا، چین ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ ڕووسیا و کۆریای باکوور پلانگێڕییان دژ بە ئەمریکا کردبێت.
چیرۆکی سەرەکی: سوپای چین نمایشێکی گەورەی سەربازی بەڕێوەبرد، شی جین پینگ، سەرۆکی چین هاوشان لەگەڵ کیم جۆن ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئامادەی نمایشەکە بوون، نمایشکە کاردانەوەی ترەمپی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: دوای نمایشە گەورەکەی چین بە ئامادەبوونی سەرۆکی وڵاتانی زلهێز، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆری کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال ڕایگەیاند: هیوادارم سەرۆک شی و گەلی گەورەی چین ڕۆژێکی نایابیان هەبێت، تکایە سڵاوم بگەیەنن بە ڤلادیمیر پووتین و کیم جۆن ئوون کە خەریکن پیلان دژی ئەمریکا دادەنێن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: گوۆ جیاکوون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕاگەیاند: سەرۆکی وڵاتان بانگهێشتكراون بۆ یادکردنەوەی کۆتایی هاتنی جەنگی دووەم جیهانی، چین لەگەڵ وڵاتێکدا بەهیچ شێوەیەک وڵاتێکی دیکە ناکاتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە: یوری ئوشاکۆف، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی ڕووسیا لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپی بە گاڵتەجاڕی ناوبرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چین لە پەراوێزی چاڵاکییەکانی ڕێکخراوی شانگهای و بە بۆنەی 80 ساڵەی خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن لە جەنگی دووەم جیهانی نمایشێکی سەربازی گەورەی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





