
دیمەنێکی ناو فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەبیب لە ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
حووسییەکان مووشەکێکی بالیستیکییان ئاراستەی فڕۆکەخانەی "دەیڤید بن گۆریۆن"یان لە تەلئەبیب لە ناوەڕاستی ئیسرائیل کردووەتە ئامانج. بەپێی ڕاگەیێنراوی حووسییەکان، ھێرشەکە ئامانجەکەی پێکاوە.
وێنە گەورەکە: هێرشەکان لەلایەن ئیسرائیل و حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر یەکتری بەردەوامە، پێنجشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە یەمەن بۆردوومان کرد، دواتریش حکومەتی حووسییەکان کوژرانی سەرۆکوەزیران و چەند وەزیرێکیان لەمیانی بەشداریکردنیان لە چالاکییەکی حکومەت لە ڕۆژئاوای یەمەن بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕاگەیاند. لە تۆڵەی ئەم هێرشەی ئیسرائیل، حووسییەکان چەند جارێک بۆردوومانی ئیسرائیلی کردووە. کۆتاا هێرشیش ئەمڕۆ بوو کە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی کردە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ڕایگەیاند: چەکدارەکانیان، مووشەکێکی بالیستیکییان ئاراستەی فڕۆکەخانەی دەیڤید بن گۆریۆن لە تەلئەبیب کردووە کە سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل و ئەمریکا شکستیان ھێناوە لە ڕێگرییکردن لە مووشەکەکە.
- ھێرشەکە، ئامانجەکەی پێکاوە و بووەتە مایەی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لەلای ئیسرائیلییەکان، ھەروەھا بەھۆی ھێرشەکەوە، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی دەیڤید بن گۆریۆن، ڕاگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین





