ئاڤا نیوز
ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی ناوەندەکانی خوێندن کردووە، بەڕێوەبەرێکی وەزارەتەکە دەڵێت: لە مێژووی عێراق و هەرێمی کوردستان هاوشێوەی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، زیاتر لە 22 ملیۆن و 134 هەزار کتێب بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و سەرجەم ئاستەکان بە باشترین کوالێتی چاپکراون.
لێدوانی فەرمی: حەسەن سەرتیپ، بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمساڵ سەرەڕای ئەو فشارە ئابوورییەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، حکومەتی کوردستان زیاتر لە 25 ملیار دیناری بۆ چاپی کتێب تەرخان کردووە، بۆ ئەوەی بە باشترین کوالێتی بخرێتە بەردەستی منداڵانی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکاندا بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەکرد، چاپی کتێبەکانمان بردووەتە چاپخانەی مەساری ئیماراتی، کە 19 وڵاتی جیهانی و عەرەبی لەم چاپخانەیە کتێبی پرۆگرامەکانی خوێندن چاپ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەمساڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاریی گرنگ کراون، ساڵانە دایکان و باوکان گلەییان هەبوو کتێبی منداڵەکانیان قورسە، ئەمساڵ ئەمەش چارەسەر کراوە و بەشی زۆری کتێبەکان کراون بە دوو کتێب، وەرزی یەکەم کتێبێک و وەرزی دووەم کتێبێک.
لەلایەکی دیکەوە: گۆڕانکارییەکی گرنگ و تایبەت کراوە هاوشێوەی وڵاتە پێشکەوتووەکان، بەشێکی زۆری کتێبەکان بارکۆدێکیان لەسەرە، کاتێ شیعرێک یان بابەتێک لەناو کتێبەکەدایە، دایکان و باوکان دەتوانن بە مۆبایلەکانیان سکانی بارکۆدەکە بکەن و کلیپەکە یان شیعرەکەیان بە دەنگ و ڤیدیۆ ئەداتێ.
ئەمەش بزانە: پۆلی یەکی سەرەتایی چیتر پێویست ناکات دایکان و باوکان دەفتەر بۆ بابەتی کوردی بکڕن، بەڵکو کوراسەیەک دەدرێت بە منداڵ لەسەر ئەو کوراسەیە منداڵ پیتەکان دەنووسێت و ڕەنگیان دەکات، وەکو دەفتەرە بەڵام دیزاینی بۆ کراوە و ئاسانکارییەکی باشە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
تڕەمپ و ستارمر لەسەر بنکەی "دیێگۆ گارسیا" گەیشتنە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مونا قەهوەچی: دەبێت پۆستەکان بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەش بکرێن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دەستپاکی: 8 بەرپرس لە ئاشکراکردنی سامانەکانیاندا سەرپێچییان کردووە






