جۆی ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
کۆنگرێسمانێكی ئەمریکی هەمواردنەوەی یاسایەک لە سوودی کورد پێشکەش دەکات و داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی خۆی لەناوچەکەدا دەبینێت و پشتیوانی لێ دەکات بەرامبەر بەو هەڕەشە و گوشارانەی لەسەری هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جۆی ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، هەموارکردنەوەی یاسایەک پێشکەش دەکات کە بە هۆیەوە پاڵپشتیی تەواوەتی بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.
بە گوێرەی هەموارەکە، کۆنگرێس دان بەوەدا دەنێت کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژیی و گرنگی ئەمریکایە و پێویستە ئەمریکا و عێراق دڵنیا ببنەوە لەوەی سەقامگیر بێت و هەروەها مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی بدرێت.
هاوکات، هەرێمی کوردستان بتوانێت پەرە بە تواناکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بدات و لە هێرش و پەلاماری میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی عێراق پارێزراو بێت.
هەروەها داوا دەکات، ئەمریکا پشتیوانیی ئەمنی بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات بە جۆرێک کە بتوانێت لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرگریی لە خۆی و لە سەرچاوەکانی وزەی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




