
ئەکتەرانی فیلمەکە لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس لە ئیتاڵیا
ئاڤا نیوز
لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس لە ئیتاڵیا، فیلمێک لەسەر غەززە نمایش دەکرێت و زۆرترین چەپڵەی ناو مێژووی سینەمای بۆ لێدەدرێت. دوای نمایشی فیلمەکە لەلایەن ئامادەبووانەوە زیاتر لە 23 خولەک چەپڵەی بۆ لێدرا و دەستخۆشی لێکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فیلمەکە دیکۆدرامییە و ناوی 'دەنگی هیند ڕەجەب'ـە و باس لە چیرۆکی دوا ساتەکانی کوژرانی هیند ڕەجەب، منداڵێکی شەش ساڵانی غەززە دەکات کە لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 29ی 1ی 2024 تانکێکی سوپای ئیسرائیل ئۆتۆمۆبێلێکی مەدەنی لە ناو شاری غەززە دەکاتە ئامانج و تۆپبارانی دەکات. "بەر لە هێرشەکە کچێکی 14 ساڵان تەلەفۆن بۆ هیلال ئەحمەڕ دەکات و دەڵێت فریامان بکەون؛ تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی دەچن بۆ شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام تانکێکی ئیسرائیلییەکان ڕێگریی لە تیمەکان دەکات، تەقە لەوانیش دەکات و دووان لەوانیش دەکوژێن و ناهێڵن لە ئۆتۆمۆبێلەکە نزیک بکەونەوە.
تیمەکە لە دوورەوە هاوار دەکەن داخۆ کەس لە ناو ئۆتۆمبێلەکە ماوە؟ کچێکی بچکۆلە بە ناوی هیند ڕەجەب وەڵامیان دەداتەوە، دەڵێت "هەموو خێزانەکەم مردوون و منیش لەناو تەرمەکاندام، وەرن فریام بکەون زۆر دەترسم"، بەڵام ئیسرائیل هەر ڕێگری دەکات و ناهێڵێت کەس بچێت بە هانای منداڵەکەوە و ئەویش دەکوژن.
دوای 12 ڕۆژ هێزەکانی ئیسرائیل لەوێ نامێنن، بەڵام کاتێک تیمەکان دەچن و دەبینن تەواوی خێزانە حەوت کەسییەکە، بە هیندیشەوە، کوژراون.
کاریگەریی و لێکەوتەکانی: ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەیەکی زۆری لەسەر ئاستی جیهان درووست کرد و خەڵکی غەززە و جیهان هیچکات لە یادیان نەکرد، لەبەرئەوە فیلمێکی لەسەر بەرهەمهێنراوە و زۆرترین دەستخۆشیشی لێکراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕێگە بە تیمی تورکیا نادات بچێتە غەززە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی 240 دەفتەر دۆلاری یانەی نەورۆز دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایهک له دوو قوتابیی دهدات و پهروهرده ڕێكار دهگرێتهبهر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕێگە بە تیمی تورکیا نادات بچێتە غەززە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی 240 دەفتەر دۆلاری یانەی نەورۆز دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا کوردێک بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی کۆچبەران و تاوان سزا درا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایهک له دوو قوتابیی دهدات و پهروهرده ڕێكار دهگرێتهبهر