
سەرۆک بارزانی و ئاڵای کوردستان
ئاڤا نیوز
شارەوانیی پاریس ڕاگەیێنراوێک سەبارەت بە کردنەوەی شەقامی پێشمەرگە لە پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی'ی فەڕەنسا بڵاو دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 4-9-2025، سەرۆک بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی فەڕەنسا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، لە سەردانەکەیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، یاوەری سەرۆک بارزانییە و وا بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، شەقامی پێشمەرگە لەنێو پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' بکرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شارەوانیی پاریس بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ هەینی 5-9-2025، لە پاریس شەقامی پێشمەرگە لەنێو پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' دەکرێتەوە ئەمەش وەک ڕێزلێنانێک لە جەنگاوەرانی کورد.
- لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆک بارزانی و ئان ئی دالگۆ، سەرۆکی شارەوانیی پاریس و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ئامادە دەبن.
- پێشمەرگە سیمبولی تیکۆشانی کوردانن لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان
- شاری پاریس پەیوەندیی قووڵی لەگەڵ شاری هەولێر هەیە کە پایتەختی هەرێمی کوردستانە و ئەم پەیوەندییانە لە ساڵی 2019ەوە قووڵتر بوونەوە کاتێک رێککەوتنی دەستەخوشکی پاریس و هەولێر کرا.
- پاریس شانازی دەکات کە 40 ساڵە پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کوردی لە خۆگرتووە کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی کلتوور و زمانی کوردی.
- بە کردنەوەی شەقامی پێشمەرگە، ناوی پێشمەرگە لەسەر نەخشەی پاریس تۆمار دەکرێت لە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین شوێنەکانی پایتەختی فەرەنسا.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 16-2-2023، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی پاریسی کرد و لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان ئیدالگۆ پێشوازی لێکرا، سەرۆکی شارەوانی پاریس، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان ، پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسییەکاندا هەیە و باسی لە سەردانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییشی بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






