
چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 5-9-2025، حکومەتی لوبنان، بۆ تاوتوێکردنی پلانێکی سوپا سەبارەت بە چەکداماڵینی حیزبوڵڵا کۆببێتەوە و هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش لەبەیرووت کراونەتە ئەو پەری حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ چەکداماڵینی حیزبوڵڵا، سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوو، حکومەتی لوبنان، ئەرکی ئامادەکردنی پلانێکی خستە ئەستۆی سوپای لوبنان، ئەم بڕیارەش بەهۆی فشارەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی نوێ هاتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان بۆ میدیا عەرەبییەکان ئاشکرایان کرد، سوپای لوبنان ڕێوشوێنی تووندی بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی حکومەت سەبارەت بەچەکداماڵینی حیزبوڵڵای لوبنان گرتووەتەبەر، بۆ ئەو مەبەستە و بۆ ڕێگریکردنیش لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لەلایەن لایەنگرانی ئەو حیزبوڵڵاوە، سوپا کراوەتە ئەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 3-9-2025 ، حزبوڵڵا دووبارە ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی حکومەتی بەفەرمی ڕاگەیاند و فراکسیۆنی پەرلەمانی حزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە دەسەڵاتداران کرد، لە بڕیاری چەکداماڵینی چەکی بەرگرییەوە پاشگەز ببنەوە و خۆیان لەو پلانانەی کە بڕیارە لەم ڕووەوە تێپەڕێنرێن بەدوور بگرن.
ئەمەش بزانە: حکومەتی لوبنان لە 24 وەزیر پێکدێت، پێنجیان شیعە مەزهەبی نزیک لەحیزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەلن، لە مانگی ئابی ڕابردوودا، وەزیرە شیعەکان لە دانیشتنی حکومەت کە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەکداماڵینی حزبوڵڵا تەرخانکرابوو کشانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





