خەزعەلی: ئەمریکا و هاوپەیمانان کاریگەریی نەرێنیی لەسەر سەقامگیری عێراق دروست دەکەن
- هەواڵ
- 5 ئەیلوول

ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەکان بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی کە چەکدارانی داعشی تێدا ماوە
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی "عەسائیب ئەهلی حەق"، بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی لە عێراق بە کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەقامگیریی ئەمنی وەسف کرد، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی پاککردنەوەی دۆڵی حەوران بەتەواوی لەپاشماوەی چەکدارانی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییە عێراقییەکانەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی بۆ چەندین ساڵ بەهۆی ئاڵۆزی سرووشتەکەیەوە ببووە پەناگەی چەکدارانی داعش و سەرکردە ھەڵھاتووەکانی، ڕۆژی چوارشەممە 2025-09-03، پاککردنەوەی دۆڵی حەوران، بەتەواوی لە پاشماوەی چەکدارانی داعش ڕاگەیاندرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی "عەسائیب ئەهلی حەق"، لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی دژی داعش بە هەر شێوەیەک بێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەقامگیریی ئەمنی عێراق هەیە.
زانیاریی زیاتر: ئازادکردنی دۆڵی حەوران، کە بە گەورەترین و مەترسیدارترین پەناگەی ئارام بۆ تیرۆرستان ناسرابوو، لەسەر و بەندی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەڵگەیە لەسەر توانای هێزە ئەمنییەکانمان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی عێراق و گەلەکەی.
ئەمەش بزانە: دۆڵی حەوران دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق، درێژییەکەی نزیکەی 350 کیلۆمەتر دەبێت، لە سنووری عێراق و سعودییەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە ڕووباری فورات نزیک شارۆچکەی حەدیسە، ئەم دۆڵە یەکێکە لە ئاڵۆزترین ناوچەی جوگرافی عێراق لەڕووی سرووشتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





