
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕووسیا وەڵامی سەرۆکی فەرەنسا دەداتەوە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی ئۆکراینا و بە هۆکارێک بۆ بەردەوامی جەنگ ناوزەندی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا و ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وتی، ئێستا 26 وڵات ئامادەن گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا بکەن، ئەمەش هێزی نێودەوڵەتی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی دەگرێتەوە و لە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی ئۆکراینا وەڵامیان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند: هەر هێزێک بێتە نێو خاکی ئۆکراینا دەبێتە ئامانجێکی سەربازی بۆ سوپای ڕووسیا، بە تایبەت لە کاتی جەنگدا بوونی هێزی سەربازی لە نێو ئۆکراینا ڕەوایەتی دەدات بە فڕۆکەکانی ڕووسیا بکرێنە ئامانج و وێرانیان بکەن، کاتێک دەوڵەتانی ئەوروپا باسی ئاشتی دەکەن، نابێت ناردنی هێزی سەربازی بژاردە بێت، ئەمە هۆکاری بەردەوامی جەنگ دەبێت.
باکگراوند: جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە 2022-02-24 دەستی پێکرد، دوای هەوڵە دیپلۆماسی و نێوەندگیرییەکان 12 هەزار و شەش دیلی جەنگ لە نێوان هەردوو دەوڵەت ئاڵوگۆڕ کراون، سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسییەکان تاوەکو ئێستا جەنگ بەردەوامە لە دوایین هەنگاودا دەوڵەتانی ئەوروپا بژاردەی هێزی سەربازی بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی ئۆکراینا وەک ڕێگە چارە ڕادەگەیەنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





