
دیمەنی درۆنی MQ-9ـی ئەمریکی. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایان کردووە، ترەمپ دەیەوێت دوای دەیان ساڵ چەکە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا بە وڵاتانی دیکە بفرۆشێت کە لە ساڵی 1987ـەوە بەپێی پەیماننامەیەک قەدەغە کرابوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی تاکلایەنە پێداچوونەوە بە پەیماننامەی کۆنتڕۆڵکردنی مووشەک دەکات کە 38 ساڵ لەمەوبەر واژۆکراوە، بەمەبەستی فرۆشتنی درۆنی پێشکەوتوو لە جۆری ڕیپەر و درۆنە سەربازییە پێشكەوتووەکانی دیکە بە وڵاتانی جیهان.
زانیاریی زیاتر: ئیدارەی ترەمپ لە پلانیدایە زیاتر لە 100 درۆنی MQ-9 لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی فرۆشتنی چەک بە بەهای 142 ملیار دۆلار کە لە مانگی پێنج ڕاگەیێنرا بفرۆشێتە وڵاتی سعوودیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پۆلێنکردنی درۆنەکان وەک فڕۆکەی جەنگی هاوشێوەی F-16 نەک سیستەمی موشەکی، ئەمریکا خۆی لە ڕێککەوتننامەی کۆنترۆڵی تەکنەلۆژیای موشەکی (MTCR) کە لە ساڵی 1987 واژۆی کردووە، دەدزێتەوە. ئەمەش فرۆشتنی درۆنەکان بە وڵاتانی وەک ئیمارات و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا خێراتر دەکات، کە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ بەدەستهێنانی باشترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






