ڕاوێژکاری ئابووری سوودانی: ملیارەها دۆلاری قاچاخ بەهۆی گەندەڵییەوە لە دەرەوەی وڵاتە
- عێراق
- 5 ئەیلوول

دراوی عێراقی و دۆلاری ئەمریکی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە قسە و باس هەیە سەبارەت بە پارەی قاچاخی سەر بە ڕژێمی پێشوو یان دەرئەنجامی دۆسیەی گەندەڵی لە دوای ساڵی 2003 کە سەرجەمیان براونەتە دەرەوەی وڵات.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق یەکێکە لە گەندەڵترین وڵات لە جیهاندا، لە دوای ساڵی 2003ـەوە گەندەڵی لەو وڵاتە بووەتە دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە و تەنانەت بە ملیارەها دۆلار بە گەندەڵی و نایاسایی براونەتە دەرەوەی وڵات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح ڕایگەیاند: ئەو بڕە پارانە بریتین لە پارەی بانکی، خانووبەرە، سەروەت و سامانی دارایی جۆراوجۆر و لە ئێستادا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت، لەگەڵ وڵاتان هەماهەنگی و هاوکاریی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەرەوت و سامانەی وڵات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ساڵح، "دەستەی وەرگرتنەوەی سەروەت و سامان ماندوونەناسانە کاردەکات و ئەمڕۆ خاوەنی شارەزایی یاسایی و مەیدانی کاریگەرە لەم بوارەدا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






