
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە فڕۆکە سەربازییەکانی ڤەنزوێلا دەخاتە خوارەوە لە ئەگەری بوونیان بە مەترسی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، سەرۆکی ڤەنزوێلا وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: ئەم ناکۆکییە نابێتە هۆی ململانێی سەربازیی لەگەڵ واشنتن.
چی ڕوودەدات: فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا ڕووی لە زیادبوون کرد چونکە ئەمریکا بە سەرکردایەتیکردنی باندێکی ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبار دەکات، هۆشداریش دەدات فڕۆکە سەربازییەکانی دەخرێنە خوارەوە ئەگەر ببنە مەترسی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا کەشتییەکی گوماناوی لە کاریبی تەقاندەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ڤەنزوێلاوە ڕایگەیاند، ڤەنزوێلا خراپ بووە لە ڕووی ماددەی هۆشبەر و ناردنی تاوانکاران بۆ وڵاتەکەمان.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، ناکۆکی لەگەڵ ئەمریکا نابێت ببێتە هۆی دروستبوونی ململانێی سەربازی، دەشڵێت ڤەنزوێلا هەمیشە ئامادە بووە قسە بکات و گفتوگۆ بکات، بەڵام داوای ڕێزگرتن دەکەین، بەڵام ئەگەر وڵاتەکەمان هێرشی بکرێتە سەر ئەوا ڕاستەوخۆ دەچێتە قۆناغی چەکدارییەوە سوپای وڵاتەکەش ئامادەیە، بەڵام ڤەنزوێلا وڵاتێکە بەرەنگاری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەبێتەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە ئەنجامی هەموو ئەمانەش ئەمریکا 10 فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 دەنێرێتە پیۆرتۆ ریکۆ کە دوورگەیەکی کاریبی سەر بە ئەمریکایە ئەمەش لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی باندی ماددە هۆشبەرەکان.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






