
دیمەنی کارکردنی چەند کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، عێراق هەوڵی هاوسەنگی لە بواری وزەدا دەدات و ئامانجیەتی تا ساڵی 2040، ڕێژەی 30% هەمەچەشنکردن بەدەستبهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 2025-09-06، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق "کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ وزە" دەستی بە کارەکانی کرد و وەزیری نەوتی عێراق لە میانی کۆڕبەندەکە گوتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: "عێراق هەمیشە هەوڵی هاوسەنگی لە وزەدا دەدات"، ڕوونیشی کردەوە "عێراق شیاوی گفتوگۆیە لەبارەی گۆڕانکاری وزە و حکومەت و وەزارەت لەسەر دۆسیەی وزە کار دەکەن بۆ گەشەی بەردەوام".
وەزیری نەوت جەختی لەوە کردەوە "بەستنی ئەم کۆڕبەندە لە بەغدا بەڵگەیە لەسەر ڕۆڵی بەهێزی عێراق و ئەوەی کە بە هەنگاوی متمانەبەخۆوە بەرەو پێشەنگایەتی لە بواری وزەدا دەڕوات"، جەختیشی کردەوە "ئامانجمان گەیشتنە بە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە بە شێوەیەک کە 30%ـی هەمەچەشنکردنەکە لە ماوەی ساڵی 2040دا بێت".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی حەیان عەبدولغەنی، "بەستنی ئەم کۆڕبەندە لە بەغدا پەیامێکی ڕوونە کە عێراق پێگەی خۆی وەک هاوبەشێکی بەردەوامی وزە لە جیهاندا بەدەست دەهێنێتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری نەوتی عێراق وتی، عێراق بیر لە بژاردەی نوێ دەکاتەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی سووریا و لوبنانەوە.
"عێراق بەو نەوت و یەدەگی گازە زۆرەی کە هەیەتی و ئەو پێگە ستراتیژییەی کە بەهرەمەندە لێی، شیاوە بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێکی سەرەکی بۆ وزەی جیهانی و کاراکتەرێکی کاریگەر دەبێت لە داڕشتنی سیاسەتەکانی بازاڕی نەوت و گاز، هەروەها لە گفتوگۆکانی گۆڕانکاری وزەدا." حەیان عەبدولغەنی ئەوەشی گوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






