لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەپی KRD Pass. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی "KRD Pass" لە فراوانبووندایە، ئێستا لە پڕۆسەی تێستە و لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا بەفەرمی ڕادەگەیێنرێت و بەردەست دەبێت.
وێنە گەورەکە: (کەی ئاڕ دی پاس) پڕۆژەیەکی ستراتیژی گەورەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەپڵیکەیشنێکی زیرەک لەخۆدەگرێت کە هەموو ئەپڵیەکەیشنە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەخۆ گرتووە، ئەمەش لەپێناو کۆتاییهێنان بە ڕۆتینیات و هەڵگرتنی بەڵگەنامەی زۆرەوە.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لەماوەی 20 ڕۆژدا 250 هەزار کەس خۆیان تۆمارکردووە، لە قۆناغی تێستداین و دەمانەوێت بگاتە یەک ملیۆن کەس، لەماوەی دوومانگی داهاتوودا بەفەرمی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە ئەپڵیکەیشنەکە ڕادەگەیێنرێت."
ئەمەش بزانە: ڕۆژانە لە دوو بۆ 10 هەزار کەس ئەپڵیکەیشنەکە دادەبەزێنن و خۆیان تۆمار دەکەن، جگە لەوە پارێزبەندیی ئەپڵیەکیشنەکە لە ئاستێکی بەرزدایە.
شێوازی جێبەجێکردن: کاتێک ئەپەکە دادەبەزێنیت، داوای پێناسی دیجیتاڵیت لێ دەکات، "ئەگەر نەتبوو 26 بانک دیاریکراوە و دەتوانی سەردانیان بکەیت و لەوێ بە کەمترین کات پێناسی دیجیتاڵیت بۆ دروست دەکەن". ئێستا دوو ملیۆن و 100 هەزار کەس پێناسی دیجیتاڵییان هەیە.
بۆچی گرنگە: ئەپلیکەیشنی KRD pass، یەکێکە لە خزمەتگوزارییە گرنگەکان هەموو زانیارییەکانی تۆ لەناو مۆبایلەکەت دەبێت، بۆ نمونە پێویست ناکات تۆ ئەو هەموو ناسنامەیە هەڵبگریت. هاوکات، هەر لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە دەزانی مووچەی ئەم مانگەت چەندە، چەندی بنەڕەتییە، چەندت لێ بڕاوە و ئەو لێ بڕينە هی چییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






