
دیمەنی پێشکەشکردنی گوتاری محەممەد شیاع سوودانی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ وزە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەخت لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە گەشەپێدان و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە و کردنەوەی دەرگا بەڕووی کۆمپانیا نەوتییەکان دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 2025-09-06، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق "کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ وزە" دەستی بە کارەکانی کرد و لە دەستپێکیشدا سوودانی گوتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: سوودانی لە گوتارەکەیدا ڕایگەیاند: "هیوا و چاوەڕوانی زۆرمان لەسەر ئەم کۆڕبەندانەیە"، ئاماژەی بەوەشدا "لە سێبەری پەیوەندی گرنگی عێراق بە بەرهەمهێنەرانی نەوتەوە، لەبیرمان ناچێت کە بەغداد میوانداری دامەزراندنی ڕێکخراوی ئۆپێکی کردووە."
لە گوتارەکەیدا سوودانی ئەمانەشی وت:
٠ ڕێوشوێنی تایبەت هەیە بۆ کۆمپانیا نەوتییە گەورەکان بەپێی بەرژەوەندییە باڵاکان، دەرگاکان کراوەن بۆ پێشوازیکردن لە کۆمپانیا نەوتییەکان کە خوازیارن لە نەوت و گازدا وەبەرهێنان بکەن"
٠ لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەمانەوە دۆسیەی وزە ئامادە بووە، بەتایبەتی بە ئامانجی فراوانکردنی سوودوەرگرتن لە سامانی نەوتی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەهای زیادکراو لە بەرهەمەکانی. جیهان بە خێرایی بەرەو هەمەچەشنکردنی وزە دەڕوات، بەتایبەتی وزە پاکەکان.
٠ لە کەرتی گازدا بژاردەیەکی ستراتیژی ئابووری دەدۆزینەوە کە ئاسایشی وزە بۆ عێراق بەهێز دەکات و دەرفەتێکە بۆ بوونیادنانی ژێرخانی پشتگیریکار بۆ کەرتی کارەبا.
٠ پڕۆژەی تەواوکەرمان لە سەرجەم وەبەرهێنانەکانی نەوت و گاز خستووەتەڕوو.
٠ یەدەگی نەوتی عێراق نزیکەی 150 ملیار بەرمیلە و دەتوانێت بۆ ماوەی زیاتر لە 120 ساڵ نەوت بداتە بازاڕەکانی جیهان.
٠ عێراق لە ماوەی چەند ساڵێکدا گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانێکی پیشەسازی و گەشەپێدان کە کەرتی وزە تێیدا گەشە دەکات و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان تێیدا خێراتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






