
دیمەنی دوو سایدی چوارقوڕنە - دووکان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای دوانزە ساڵ لە وەستان، بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی نێوان چوارقوڕنە و دووکان دەستپێبکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لەمەوبەر دانیشتووانی گوندەکانی دۆڵی خەلەکان بە داخستنی ڕێگای ڕانیە - دووکان ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوای دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکەیان دەکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆمپانیایەکی نوێ بەرپرسیاریەتی تەواوکردنی پڕۆژەکەی گرتووەتە ئەستۆ و هەموو ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە. ئەگەر هیچ گرفتێکی دارایی نوێ دروست نەبێت، بڕیارە سەرجەم قۆناغەکانی پڕۆژەکە، کە لە گوندی هیزۆپەوە دەستپێدەکات و تا دووکان درێژ دەبێتەوە، تەواو بکرێن.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە کە درێژییەکەی 75 کیلۆمەترە، لە سێ قۆناغ پێکدێت. قۆناغی یەکەم، کە لە چوارقوڕنەوە تا هیزۆپە 95%ـی کارەکانی تەواو بووە، قۆناغی دووەمیش کاری تێدا کراوە، بەڵام قۆناغی سێیەم هێشتا دەستی لێ نەدراوە.
لێدوانی فەرمی: کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ماوەی دوو هەفتەیە کۆمپانیاکە پڕۆژەکەی وەرگرتووە و لە قۆناغی خۆئامادەکردندایە. لە ئێستادا کەمپەکانی نۆژەن دەکەنەوە، واتە شوێنی مانەوەی ئەندازیاران و کرێکاران. هاوکات چەند ئامێرێکیشیان هێناوەتە شوێنەکە و بڕیارە کۆمپانیاکە بە زوویی کارەکان جێبەجێ بکات."
کۆمپانیاکە بەنیازە بە بەکارهێنانی نزیکەی 150 ئامێر دووسایدەکە تەواو بکات، هەروەها گرێبەستی لەگەڵ دوو کارگەی قیردا کردووە بۆ دابینکردنی قیری پێویست بۆ ڕێگاکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





