
دیمەنی ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس، دووپاتی کردەوە کە پابەندە بە دوایین پێشنیازی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، کە لە مانگی هەشتی ڕابردوودا ڕەزامەندی لەسەر دەربڕی.
چیرۆکی سەرەکی: حەماس پێشنیازی ئیدارەیەکی بێلایەن بۆ بەڕێوبردنی کەرتی غەززە دەکات، لەکاتێکدا ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی کۆتایی بە بزووتنەوەی حەماس بهێنێت و دەستبگرێت بەسەر غەززەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، پابەندین بە هەر بیرۆکە و پێشنیازێک کە ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی تەواوی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەدی بهێنێت، هەروەها دەروازەکانیش بەڕووی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بکرێنەوە.
ڕاشیانگەیاندووە، ڕەزامەندن لەسەر پێکهێنانی ئیدارەیەکی نیشتمانیی سەربەخۆ لە تەکنۆکراتەکان بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم کاروباری کەرتی غەززە و دەستبەجێ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییەکانی لە سەرجەم بوارەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، دوای چەندین هەفتە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و بزووتنەوەی حەماس دەستیپێکردووەتەوە و ئەمریکا بە ڕوونی ئەوەی بە شاندی حەماس ڕاگەیاندووە، ڕێگری لە ئۆپراسیۆنی ئیسرائیل بۆ دەستگرتن بەسەر کەرتی غەززە ناکەن.
ئیدارەی ترەمپ هۆشداریشی داوەتە حەماس ئەگەر هەر یەکێک لە بارمتەکان بکوژرێن ئەوا دەستبەجێ سەرکردایەتی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین لە ناودەبرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






