
یەکێک لە هۆڵەکانی خوێندن لە زانکۆی سۆران
ئاڤا نیوز
لە بەشێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی قوتابییان دەستیپێکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و پەیوەندیکردنی مامۆستایان بە بەشەکانیانەوە لە ڕۆژی 1-9 دەستیپێکردووە، بەڵام هەر زانکۆیەک بەپێی ساڵنامەی خۆی ڕۆژێکی دیاریکردووە بۆ ئەوەی دەوامی خوێندنی قوتابییان دەستپێبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای وت، ڕۆژێکی دیاریکراوی یەکخراو بۆ دەستپێکی خوێندنی هەموو زانکۆکان نییە، هەر زانکۆیەک بەپێی ساڵنامەی خۆی ڕۆژی دەستپێکی خوێندن دیاری دەکات، بەڵام لەلایەن وەزارەتەوە ڕۆژی 1-9 وەک ڕۆژی پەیوەندیکردنی مامۆستایان بە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکان دیاری کراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ لە زانکۆی سەڵاحەددین، یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی قوتابییانە.
لە زانکۆی سۆران هەفتەی پێشوو دەوامی قوتابییان دەستیپێکرد بوو.
دوێنێش لە زانکۆی هەولێری پزیشکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابییان دەستیپێکرد.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕۆژی 11-9 دەستپێکی وەرزی پایزەی خوێندن دەبێت.
لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژی 15-9 دیاریکراوە بۆ دەستپێکی خوێندنی قوتابیان.
لە دهۆکیش ئەمڕۆ دەوامی بەشێک لە زانکۆ و کۆلێژەکان دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






