دەم پارتی بۆ ئاڤا: ئەگەر هەیە شاندێکی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ئیمڕاڵی بکات
- هەواڵ
- 7 ئەیلوول

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا ڕۆژی سێشەممە گفتوگۆ لەسەر ناردنی شاندێک بۆ ئیمراڵی دەکات. بە گوێرەی زانیارییەکانی کەماچ، 90% ئەگەری هەیە بڕیاری ناردنی شاندەکە بدرێت، هەرچەندە هێشتا بڕیارێکی فەرمی لەو بارەیەوە نەدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەسەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی "کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی"، کە بە ئامانجی کارکردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی و قۆناغی چارەسەری پێکهێنراوە، هاوسەرۆک و ئەندامانی دەم پارتی داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە شاندێک بنێرێت بۆ ئیمراڵی. ئەوان پێیانوایە بەبێ گوێگرتن لە بۆچوونەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، "بەردەوامیدان بە پرۆسەی ئاشتی زەحمەت دەبێت"، چونکە ئۆجەلان "کارەکتەری سەرەکی پرۆسەکەیە". تا ئێستا کۆمیسیۆن وەڵامێکی فەرمی بۆ ئەم داواکارییە نەبووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی سێشەممەدا، کۆمیسیۆن گفتوگۆ لەسەر ژمارەی ئەندامانی شاندەکە و بەرواری سەردانەکە دەکات. وتیشی: "ئێمە ئاگادارین کە 90% بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت شاندەکە سەردانی ئیمراڵی بکات."
ئەندامانی شاندەکە لە پارتە جیاوازەکانی ناو کۆمیسیۆنەکە پێکدێن. چاوەڕوان دەکرێت ئۆجەلان پێشنیاز و بۆچوونەکانی خۆی لەسەر کارەکانی کۆمیسیۆن، هەروەها دەرکردنی یاسایەک بۆ چارەنووسی چەکدارانی پەکەکە، بە شاندەکە بگەیەنێت.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی جەهەپە و کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمیسیۆن، کەماچ ڕوونی کردەوە: "تا ئێستا جەهەپە هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر کۆمیسیۆن نیشان نەداوە، کۆنگرەی جەهەپە لەلایەک و کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لەلایەکی دیکە بەڕێوەدەچێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچی پەیوەستە بە ئەگەری کشانەوەی جەهەپە لە کۆمیسیۆن، کەماچ وتی: "ئەگەر جەهەپە بکشێتەوە، 11 ئەندامی کۆمیسیۆن کەم دەکاتەوە، ئەمەش بۆشاییەکی گەورە دروست دەکات." بەڵام پێی وانییە جەهەپە بیەوێت کارێک بکات کە بەهۆیەوە کورد لە خۆی دووربخاتەوە، "لەبەر ئەوەی کورد کارتی فشاری جەهەپەیە و بێدەنگی کوردەکان هیچ پۆستێک بەدەست ناهێنێت."
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






