
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان - هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێكی بەریتانی، یەكێتی هەوڵەكانی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا چڕكردووەتەوە، بەشداریكردنی پەرلەمانتارێكی ئەو حیزبەش لە كۆتا سەردانی سوودانی بۆ توركیا، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی یەكێتی و توركیا بوو.
وێنە گەورەكە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری، لە ڕۆژی 29ـی ئایاری ئەمساڵ، سەردانی توركیایان كرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوونەوە، پەرلەمانتار كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یاوەری سەرۆكوەزیرانی عێراق بوو لەو گەشتەدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی 'ئەمواج'ـی بەریتانی كە بابەتەكانی بە زمانەكانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی بڵاو دەكاتەوە، تێیدا بە وردی شیكردنەوەی بۆ هەوڵەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی یەكێتی و توركیا لەلایەك، ڕۆڵی یەكێتی لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا لەلایەكی دیكەوە كردووە.
ماڵپەڕەكە لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسیی تورکی ئاگادارەوە ئاماژەی بەوە كردووە، كاروان یاروەیس، بە سەرۆكی توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی وتووە، "یەكێتی خوازیاری چارەسەركردنی كێشەكانە لەگەڵ توركیا و لەو چوارچێوەیەدا داوا دەكەین توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بەرەو فرۆكەخانەی سلێمانی دەستپێبكاتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






