
دیمەنی گۆڕستانی کفری
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو دوو برا هێرشیان کردە سەر خێزانێک بە چەقۆ چوار ئەندامی خێزانێکیان بریندار کرد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار لەوبارەیەوە دەڵێت 'بریندارێکیان گیانی لەدەست داوە'.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی یەکشەممە، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە دوو برا بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر خێزانێک لە کفری، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە شەش کەس بریندارن، بەڵام دواتر نەخۆشخانەی کەلار ڕایگەیاند سێ بریندار گەیێنراونەتە نەخۆشخانە. لە ڕاگەیێنراوی پۆلیسیش دەڵێت "چوار کەس بریندارن".
لێدوانی فەرمی: د.ڕەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە نێوان کاتژمێر 11:30 بۆ 12:00ی شەوی یەکشەممە، سێ برینداری شەڕە چەقۆ گەیەندرانە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کە خەڵکی قەزای کفری بوون. لە نێو بریندارەکان ئافرەتێکی تەمەن 21 ساڵ هەبوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای چەند خولەکێک لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دوو بریندارەکەی دیکەش هەریەکە و چوار تا پێنج چەقۆیان بەرکەوتووە، چارەسەری سەرەتاییان بۆ کرا و بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوو برا چوونەتە سەر ماڵێک لە گەڕەکی ئیمام محەممەد لە قەزای کفری، بە چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر ئەندامانی خێزانەکە و چوار کەسیان بریندار کردووە، یەکێک لە بریندارەکان بەناوی 'ئاڵا عەباس' کە لەدایکبووی 2004 بووە گیانی لەدەست داوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەی پۆلیس هاتووە، تۆمەتبارێکیان بەگوێرەی ماددەی 405ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کردووە، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری دووەمیش دەرچووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماددەی 405 لە یاسای ژمارە 111ـی ساڵی 1969ـی یاسای سزادانی عێراقی، تایبەتە بە ڕووداوەکانی کوشتن، سزای تاوانبارانی هەر ڕووداوێک کە ساغدەکرێتەوە، بەندکردنی هەتا هەتاییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





