مالیکی: "شەمشەمەکوێرەکانی تاریکی" هەوڵی کودەتا بەسەر پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دەدەن
- هەواڵ
- 8 ئەیلوول

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هۆشداریدا لە بوونی کودەتا بەسەر پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و ڕایگەیاند، "شەمشەمەکوێرەکانی تاریکی" هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا بەسەر پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: دووشەممە 2025-9-8، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی خێڵەکان لە پارێزگای بابل بۆ پشتگیریکردنی هاوپەیمانییەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا گوتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: مالیکی ڕایگەیاند، پاراستنی پڕۆسەی سیاسی و بەردەوامیدان بە هەوڵە سیاسییەکان بۆ بونیادنانی دەوڵەت، بنەمای ڕێبازی دەوڵەتی یاسان. جەختیشی لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لەسەر پڕۆسەی سیاسی و دەستوور و گەل کردەوە بۆ پاراستنی ئەو پڕۆسەیە.
لەهەمان کاتدا: ناوبراو ڕاشیگەیاند، هاوپەیمانییەکەی "ڕێگە نادات دیکتاتۆرییەت و ڕەگەزپەرستی و تائیفەگەری و گۆڕە بەکۆمەڵەکان و شەڕە بێهوودەکان بگەڕێنەوە". ئاماژەی بەوەشدا "ئامانج ئەوەیە عێراق بەهێز و پتەو بێت و کاریگەری قەیرانەکانی لەسەر نەبێت، هەروەها پارێزگاری لێبکرێت لە بازنەی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکان."
لەلایەکی دیکەوە: مالیکی ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق بە فتوای مەرجەعییەتی ئایینی بەسەر داعشی تیرۆریستیدا سەرکەوت"، داواشی کرد دەستوور وەک بنەما بۆ مامەڵەکردن لە نێوان عێراقییەکان و بۆ گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە پەیڕەو بکرێت. وتیشی، "سەردەمی تانک و پیلانگێڕییەکان کۆتایی هاتووە و گۆڕانکاری لە ڕێگەی سندوقی پیرۆزی هەڵبژاردنەوە دەبێت."
لە کۆتایی قسەکانیدا، مالیکی وتی: "نیگەران مەبن لە قسە و باس و پڕوپاگەندەکان، بە هەوڵی گەلەکەمانەوە بەرەو پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەت و پڕۆسەی سیاسی دەڕۆین بەدوور لە ئاڵنگاری و فشارە دەرەکییەکان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






