
وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، كۆمپانیایێكی ئەمریكی خواستی خۆی بۆ دامەزراندنی كارگەیەك لە هەرێمی كوردستان دەربڕیوە، هاوكات براندێكی بەناوبانگی ئەمریكی مۆڵێكی گەورە تایبەت بە بەرهەمەكانی لە شاری هەولێر دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: 32 كۆمپانیای ئەمریكی بە سەرپەرشتیی ژووری بازرگانیی ئەو وڵاتە هاتوونەتە شاری هەولێر، مەبەستیانە وەبەرهێنان لە سێكتەرە جۆراوجۆرەكاندا بكەن و ئاستی هاریكاریی لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر پێشبخەن.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوو كۆمپانیای ئەمریكی داوای دامەزراندنی كارگە و كردنەوەی لقی براندی خۆیان لە شاری هەولێر كردووە، ئێمەش كارئاسانیی پێویست بۆ داواكارییەكانیان دەكەین و گفتوگۆی زیاتریش لەسەر ئەو بابەتە دەكەین.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكی دەستەی گشتیی وەبەرهێنان، ئاماژەی بەوەشكرد، دەیانەوێت هەرێمی كوردستان بكەنە دەروازەیەك بۆ ئەوەی بەرهەمی كۆمپانیا ئەمریكییەكان بە ناوچەكانی دیكەی عێراق بگەیەنن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: د. محەممەد شوكری دووپاتیشی كردەوە، بۆ ئەمریكا گرنگە دۆستێكی جێگیر و هەمیشەیی لە ناوچەی ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین براندی ئەمریكی لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كارەكانیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






