
لۆگۆی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق وردبینی بۆ ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەواوکرد و ڕایگەیاند؛ بەهۆی ڕێکارەکانی دەستەکە، 335 کاندید دوور خراونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کاندیدەکانی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ناردووە بۆ وردبینی کردن و جێبەجێبوونی مەرجەکان لەسەریان لەوانەش، وەزارەتەکانی ناوخۆ، داد و دەزگای هەواڵگری و دەستەی لێپرسینەوە و دادپەرەوەری.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی عێراق ڕایگەیاند: پرۆسەی وردبینیکردنی تایبەت بە هەڵبژاردن بۆ نزیکەی هەشت هەزار ناو کراوە لەوانە؛ ژمارەی ئەوانەی ڕێکارەکانی یاسای لێپرسینەوە و دادپەرەوەری دەیانگرێتەوەو دوور خراونەتەوە 335 کەس بوون.
زانیاریی زیاتر: بەپێی یاسای دەستەکە کاندیدی دوورخراو مافی تانەدانی لە دادگا لە ماوەی مانگێکدا هەیە، بە مەرجێک لە ماوەی مانگێکی دیکەدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی یەکشەممە، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ئاڤا میدیای گوت: تا ئێستا 751 کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەکە بەپێی یاسای ژمارە 10ـی ساڵی 2008 کاردەکات و لە چوارچێوەی ئەو ئەرکانەی کە لەڕووی دەستووری و یاساییەوە پێی سپێردراوە، بە وردی وردبینی لە هەموو ئەو ناوانە دەکات کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێشکەشی دەکرێن لەوانەش؛ کاندیدەکانی پەرلەمان، ئەنجوومەنی پارێزگاکان، سێ سەرۆکایەتییەکە و کارمەندانی وەزارەتەکان و دەزگا ئەمنییەکان، بە ئامانجی ئاشکراکردنی پەیوەندیی کاندیدەکان بە ڕژێمی حیزبی بەعسەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






