قوباد تاڵەبانی: پەیوەندیی بازرگانی نێوان کوردستان و ئەمریکا یارمەتیدەر دەبێت لە گەیشتن بە ئامانجەکان
- کوردستان
- 8 ئەیلوول

کۆبوونەوی قوباد تاڵەبانی و شاندی بازرگانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بازرگانی ئەمریکا کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆی پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی نێوان کوردستان و ئەمریکایان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-09-08، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بازرگانی ئەمریکا کرد کە پێکاهتوون لە ستیڤ لۆتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا و شاندی ژووری بازرگانی ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران گوتی، گفتوگۆمان کرد لەبارەی چۆنییەتی سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ و ژیریی دەستکرد لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی نێوان کوردستان و ئەمریکا.
قوباد تاڵەبانی ئەمانەشی وت:
٠ باسمان لە هەوڵەکانمان کرد لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی کوردستان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و کارسازیدا، چونکە ئەم گەنجە بەهرەمەند و داهێنەرانە دەتوانن ڕۆڵ ببینن لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و ژیریی دەستکرد لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستان.
٠ بەهێزترکردنی پەیوەندیی بازرگانی نێوان کوردستان و ئەمریکا یارمەتیدەرمان دەبێت لە گەیشتن بە ئامانجەکەمان کە دەمانەوێت لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان هەم وەک ناوەندێکی گرنگی ئابووری و هەم وەک ناوەندێکی گرنگی تەکنەلۆژیا لە ناوچەکەدا دەربکەوێت.
٠ لە کوردستان دەرفەتی زۆر گەورە هەیە کە ببێتە هاوبەشێکی گرنگی بازرگانیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






