
زیانەکانی دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەفغانستان
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان زیان و کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ئەفغانستان دیار دەکات و ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لەو زیانە ماددییەی بەر ئەو وڵاتە کەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 31-8-2025، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6 پلەی ڕێختەر ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستای هەژاند و ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری 42 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی جەلال ئاباد لە قوڵایی 8 کیلۆمەتر بوو زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بڵاوکراوەی فەرمی: شانۆن ئۆاهارا، سەرۆکی نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان بڵاویکردەوە: بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی هەفتەی ڕابردووی ئەفغانستان دوو هەزار و 200 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون، پیشبینیش دەکرێت ژمارەی قوربانییان زیاتر ببێتەوە بەهۆی دەرهێنانی تەرمی زیاتر لە ژێر داروپەردووکان.
سەربارەت بە زیانە ماددییەکان ئۆهارا ڕایگەیاند: پێنج هەزار و 230 خانوو وێران بوون و زیان بە 672 خانووی دیکەش کەوتووە لە 49 گوندی ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین





