
نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە، نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە تەواوی دواخستنی هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە، دووپاتیشی کردەوە، ئامانجی کۆتایی هێنانە بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات. کۆمیسیۆنیش پابەندبوونی خۆی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دووپات کردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووری مالیکی لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر گرنگیی بەشداریکردنی جەماوەری لە هەڵبژاردنەکاندا کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، "دواخستنی بە مانای داڕمانی شەرعیەتی پەرلەمان و حکومەت دێت و دۆخی ئاژاوەگێڕی بەدوایدا دێت".
زانیاریی زیاتر: پێشتریش مالیکی هۆشداریی دابوو "هەر کەسێک باسی دواخستنی هەڵبژاردن بکات ئێمە قبووڵی ناکەین" پێیوایە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن عێراق بەرەو دابەشبوون دەبات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمەش لە کاتێکدایە دوو مانگ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا، ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمریکا هێرش بکاتە سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکان ئەگەر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی پەسەند بکرێت و مەترسیی ئەوە هەیە ئەو وڵاتە لە داهاتوودا ببێتە گۆڕەپانی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەگەر یەکێک لەم ئەگەرانە ڕوو بدەن، بە ئەگەرێکی زۆر هەڵبژاردنی پەرلەمان دوا دەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین





