سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا: نزیکین لە چارەسەری کۆتایی سەرجەم کێشەکان لەگەڵ بەغدا
- کوردستان
- 9 ئەیلوول

لێدوانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرە ڕایگەیاند: ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدان، نزیکین لە چارەسەری تەواوی کێشەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە، هەر لە پێشانگاکەدا 280 کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی لە 16 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان تێدا کردووە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤای ڕاگەیاند: خۆشحاڵین کە وەبەرهێنەری وڵاتانی دیکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ وەبەرهێنان ئەمەش دەرخەری سەقامگیری ئاسایشی کوردستانە. هەر بۆیە سوپاسی ماندووبوونی پێشمەرگەی کوردستان دەکەم.
هەوڵمانداوە سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ چارەسەر بکەین، ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدان، نزیکین لە چارەسەری تەواوی کێشەکان.
گرفت نەماوە بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و لە قۆناغی کۆتایی داین، تەنها ئەوەیە کۆمپانیاکانی بواری نەوت داوای دەستبەرکردنی گرێنتی لە حکومەتی عێراق دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: بانگهێشتنامەمان ناردووە تاوەکو کۆمپانیاکانی ئەمریکا بێنە کوردستان، دوای پێشانگاکە کۆبوونەوەم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەیە.
سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات بووە، دەمانەوێت ئابووریی بەرەو پێش ببەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات