ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە و نەوت و سێ تەوەری دیکە کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 10 ئەیلوول

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی پرسی مووچە و بڕیارەکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی 10ـی 9ـی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببێتەوە و چەند تەوەرێکی گرنگ و پەیوەست بە ژیانی خەڵک تاوتوێ بکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممە شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی دوو بڕیاری سەبارەت بە پرسی پەیوەست بە مووچەی خەڵکی کوردستان دەرکرد ئەوانیش نەوت و داهاتی ناوخۆ بوون. سوودانی داوای لە وەزیرانی کورد کردبوو حکومەتی کوردستان لەو بڕیارە ئاگادار بکەنەوە، ئەوانیش پەیامەکەیان بە حکومەتی کوردستان گەیاندووە.
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، گفتوگۆ لەبارەی پرسی مووچە و بڕیارەکانی سوودانی دەکرێت پەیوەست بە داهاتی نانەوتی کە ئاراستەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کراوە.
هاوکات: لەبارەی پرسی نەوتیش، بەفەرمی وەڵامی بڕیاری سوودانی دەدرێتەوە لەبارەی ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەست بە وەرگرتنی نەوتی کوردستان بکات.
زانیاریی زیاتر: ئێستا توانای هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی نەوت ڕۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیلە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستی ناوخۆ دەهێڵێتەوە و ئەوەی دیکەی دەداتە کۆمپانیای سۆمۆ.
لەلایەکی دیکە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازی سوودانی دەکرێت بۆ ڕێککەوتنامەنی سێقۆڵی لەنێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا سێ تەوەری گرنگ و پەیوەست بە ژیانی خەڵک دەکرێن. تەوەرەکان بریتین لە: یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە، پێشنیارێک سەبارەت بە قەرز و پێشینەکانی هاونیشتمانییان، هەروەها ڕێکخستنەوەی ڕێکار و ڕێنماییەکانی تایبەت بە باج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





